Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Az-Zumar — Ayah 67
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
39:67
وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطۡوِيَّٰتُۢ بِيَمِينِهِۦۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٦٧
[ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] پیاوێك له ئه‌هلى كتاب هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - وتى: ئه‌ى باوكى قاسم: ئایا پێتگه‌یشتووه خواى گه‌وره دروستكراوه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه ئاسمانه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه زه‌ویه‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه داره‌كان ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى، وه ئاو و خۆڵ ده‌خاته سه‌ر په‌نجه‌یه‌كى؟! پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - وه‌كو به‌راستدانانى پێكه‌نى تا ددانه‌كانى دواوه‌ى ده‌ركه‌وت، وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كافران و بێباوه‌ڕان خوای گه‌وره‌یان به گه‌وره نه‌زانیوه چه‌ندێك شایه‌نی به گه‌وره زانینه وه خوای گه‌وره‌یان وه‌كو خۆی نه‌ناسیوه كه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه [ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ ] وه هه‌ر حه‌وت ئاسمانهكه له‌ناو مشتی خوای گه‌وره‌دایه له ڕۆژی قیامه‌ت، وه هه‌ر حه‌وت ئاسمانهكه لوول ئه‌كات و له‌ناو ده‌ستی ڕاستی خوای گه‌وره‌دایه، پێغه‌مبه‌رى خوا -صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره زه‌وى ده‌خاته ناو دهستییهوهو ئاسمانه‌كان لوول ده‌كات به ده‌سته‌كه‌ى تر‌ى پاشان ده‌فه‌رمێت: ته‌نها من مهلیكم، كوا مه‌لیك و پاشاكانى دونیا)، كه ئه‌میش جێگیر كردنی سیفاتی ده‌ست و مشت و په‌نجه‌یه بۆ خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌ك كه له ده‌ست و مشت و په‌نجه‌ى هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت وه چۆنیهتیهكهیشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌سی تر نایزانێت، ده‌بێت وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێى هه‌بێت چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوایه -صلی الله علیه وسلم - به بێ گۆڕینى ماناكه‌ى بۆ مانایه‌كى تر، وه به‌بێ نكوڵى كردن لێى و چواندنى به سیفاتى دروستكراوه‌كانى و پرسیار كردن له چۆنێتیه‌كه‌ى [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٧) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزی و بڵندی بۆ خوای گه‌وره له‌و هاوبهشبڕیاردانانهی كه هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.
Loading…
Loading…