Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ghafir — Ayah 32
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
40:32
وَيَٰقَوۡمِ إِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ يَوۡمَ ٱلتَّنَادِ ٣٢
{بۆچى به رۆژى قیامه‌ت وتراوه: رۆژى بانگكردنه‌كه؟} [ وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ (٣٢) ] ئه‌ی قه‌ومی خۆم من له ڕۆژی بانگ كردنه‌كه لێتان ئه‌ترسێم كه ڕۆژی قیامه‌ته، (بۆیه به رۆژی قیامه‌ت وتراوه رۆژی بانگ كردن چونكه له‌و رۆژه‌دا هه‌ندێك له خه‌ڵكی بانگی هه‌ندێكی تر ده‌كه‌ن، وه به‌هه‌شتییه‌كان بانگ له دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و ده‌لێن ئه‌و به‌لێنه‌ی خوای گه‌وره پێی دابووین هاته جێ و بینیمان ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئێوه كرابوو بینیتان؟، وه دۆزه‌خییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و داوای خواردن و خواردنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن، وه به‌هه‌شتییه‌كان بانگی به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن و دۆزه‌خیه‌كان بانگی دۆزه‌خیه‌كان ده‌كه‌ن، وه ئه‌هلی ئه‌عراف بانگی دۆزه‌خییه‌كان و به‌هه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن، وه كه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت بۆ گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر خه‌ڵكی راده‌كه‌ن و فریشته‌كان بانگیان ده‌كه‌ن و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه، وه كه كرده‌وه‌ی مرۆڤـ ده‌كێشرێت فریشته‌یه‌ك له لای ته‌رازووه‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ی چاكه‌كانی قورس‌تر بێت به به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌خته‌وه‌ر بوو، وه كه خراپه‌كانی قورس‌تر بێت به به‌رزترین ده‌نگ بانگ ده‌كات و ده‌لێت: فڵانی كوڕی فڵان به‌دبه‌خت بوو).
Loading…
Loading…