Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ghafir — Ayah 50

40:50
قَالُوٓاْ أَوَلَمۡ تَكُ تَأۡتِيكُمۡ رُسُلُكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ قَالُواْ بَلَىٰۚ قَالُواْ فَٱدۡعُواْۗ وَمَا دُعَٰٓؤُاْ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ ٥٠
[ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ئایا پێغه‌مبه‌رانی ئێوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه‌ بۆ لاتان نه‌هاتن؟ [ قَالُوا بَلَى ] ئه‌لێن: به‌لێ هاتن و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌رماندا جێگیر كردو په‌یامی خوای گه‌وره‌یان پێگه‌یاندین [ قَالُوا فَادْعُوا ] فریشته‌كانیش پێیان ئه‌لێن: ده‌ی كه‌واته‌ ئێوه‌ خۆتان داوا بكه‌ن ئێمه‌ داواتان بۆ ناكه‌ین و لێتان به‌رین [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (٥٠) ] وه‌ دوعاو بانگكردنی كافرانیش له‌ هیچ شتێكدا نیه‌ ته‌نها له‌ فه‌وتاندن و به‌تاڵیدا نه‌بێت، واته‌: وه‌ڵام نادرێنه‌وه‌