Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Fussilat — Ayah 26

41:26
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَسۡمَعُواْ لِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَٱلۡغَوۡاْ فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَغۡلِبُونَ ٢٦
[ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ (٢٦) ] وه‌ كافران هه‌ندێكیان به‌ هه‌ندێكیان ده‌وت: گوێ له‌م قورئانه‌ مه‌گرن و گوێڕایه‌ڵی مه‌بن و نكوڵی لێ بكه‌ن، وه‌ كه‌ خوێندرایه‌وه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ و هه‌راو ژاوه‌ ژاوی تیادا بكه‌ن به‌ چه‌پڵه‌ لێدان و فیكه‌ كردن تا گوێتان لێ نه‌بێت به‌ڵكو ئێوه‌ زاڵ بن به‌سه‌ر قورئان و ئه‌هلی قورئاندا، (ئه‌مه‌ حاڵی كافره‌ نه‌زانه‌كان بوو، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ باوه‌ڕداران كردووه‌ كه‌ قورئان خوێندرایه‌وه‌ بێده‌نگ بن و گوآ بگرن و تێی رامێنن).