Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ash-Shuraa — Ayah 22
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
42:22
تَرَى ٱلظَّٰلِمِينَ مُشۡفِقِينَ مِمَّا كَسَبُواْ وَهُوَ وَاقِعُۢ بِهِمۡۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ ٢٢
[ تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا موشریكان ئه‌بینی كه ئه‌ترسێن و ترسیان هه‌یه له‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه كردوویانه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره داناوه، وه سزای خوای گه‌وره دائه‌به‌زێته سه‌ریان و ده‌یانگرێته‌وه‌و گومانی تیادا نیه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه له‌ناو باخ و باخاتی سه‌وزی به‌هه‌شتدان، (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێكیان ویست لێ بێ بۆیان هه‌یه‌و پێیان ئه‌درێ [ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ (٢٢) ] ئا ئه‌مه به‌ڕاستی فه‌زڵ و چاكه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به‌هه‌شتیان.
Loading…
Loading…