Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ash-Shuraa — Ayah 38

42:38
وَٱلَّذِينَ ٱسۡتَجَابُواْ لِرَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣٨
[ وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ڵامی خوای گه‌وره‌یان داوه‌ته‌وه‌و شوێنی پێغه‌مبه‌رانی كه‌وتوون و به‌تاك و ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و هاوبه‌شی بۆ بڕیار ناده‌ن، وه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن وه‌ كاروباریشیان له‌ نێوان خۆیاندا به‌ ڕاوێژ كردنه‌ و ڕاوێژ به‌ یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣٨) ] وه‌ له‌وه‌یشی كه‌ پێمان به‌خشیون له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.