Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ash-Shuraa — Ayah 7
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
42:7
وَكَذَٰلِكَ أَوۡحَيۡنَآ إِلَيۡكَ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلۡقُرَىٰ وَمَنۡ حَوۡلَهَا وَتُنذِرَ يَوۡمَ ٱلۡجَمۡعِ لَا رَيۡبَ فِيهِۚ فَرِيقٞ فِي ٱلۡجَنَّةِ وَفَرِيقٞ فِي ٱلسَّعِيرِ ٧
[ وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه چۆن وه‌حیمان بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ ناردووه به‌م شێوازه ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان به وه‌حی بۆت ناردووه كه به زمانی عه‌ره‌بی روون و ئاشكرایه تا خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنی به سزای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، به مه‌ككه وتراوه (أُمَّ الْقُرَى) چونكه به‌ڕێزترین و پیرۆزترین شوێنه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (سوێند به خوا تۆ باشترین و خۆشه‌ویستترین زه‌وی خوایت لای خوا، وه ئه‌گه‌ر من ده‌رنه‌كرامایا لێت ئه‌وا هه‌رگیز دهرناچوم و به‌جێتم ناهێشت) [ وَتُنْذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] وه بیانترسێنی له ڕۆژی قیامه‌ت كه ڕۆژی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكییه‌و هیچ گومانێكی تیادا نیه [ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ (٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه دوو كۆمه‌ڵ: كۆمه‌لێك بۆ به‌هه‌شت كه باوه‌ڕدارانن، وه كۆمه‌لێكیش بۆ ئاگری سووتێنه‌ری دۆزه‌خ كه بێباوه‌ڕانن.
Loading…
Loading…