Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Hujurat — Ayah 16

49:16
قُلۡ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمۡ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ ١٦
[ قُلْ أَتُعَلِّمُونَ اللَّهَ بِدِينِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ فێری دینه‌كه‌تان ئه‌كه‌ن و ئێوه‌ هه‌واڵی دین به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن له‌وه‌ى كه‌ له‌ دڵدا شاردوتانه‌ته‌وه‌ [ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] له‌ كاتێكدا هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌و هیچ شتێك له‌ خواى گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ هه‌موو شتێك، وه‌ هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌.