Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Qaf — Ayah 14
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
50:14
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡأَيۡكَةِ وَقَوۡمُ تُبَّعٖۚ كُلّٞ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ١٤
[ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ] وه هاوه‌ڵانی داره‌كه كه له كه‌ناری ده‌ریا بوون تا (مه‌دیه‌ن)، كه خوای گه‌وره شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردن ئه‌وانیش شوعه‌یبیان به‌درۆ زانی. {(توببەع) كێ بووە؟} [ وَقَوْمُ تُبَّعٍ ] وه قه‌ومی (توببه‌ع)یش كه له یه‌مه‌ن بوونه، به پاشاى یه‌مه‌ن ده‌وترا: (توببه‌ع)، هه‌روه‌كو به پاشاى فارس وتراوه: (كیسرا)، وه به پاشاى رۆم وتراوه: (قه‌یصه‌ر)، وه به پاشاى كافرى میصر وتراوه: (فیرعه‌ون)، وه به پاشاى حه‌به‌شه وتراوه: (نه‌جاشى)، (توببه‌ع) ناوى (اسعد بن أبو كریب) بووه، پاشایه‌كی یه‌مه‌ن بووه‌و سێ سه‌دو بیست و شه‌ش ساڵ پاشایان بووه، له‌ناویاندا كه‌س له‌م ته‌مه‌نى گه‌وره‌تر نه‌بووه، سه‌ربازو سوپاى یه‌كجار زۆری هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتى گه‌یشتۆته (سه‌مه‌رقه‌ندو حیره‌و دیمه‌شق)، هاتۆته مه‌دینه ویستویه‌تى كوشتارى خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات دوو زاناى جوله‌كه وتویانه ئه‌مه شارى كۆچكردنى كۆتا پێغه‌مبه‌ره، پاشان موسڵمان بووه‌و چۆته سه‌ر دینى موسا‌و - صلی الله علیه وسلم - رۆیشتووه بۆ مه‌ككه‌و له‌گه‌ڵ خۆى بردوونى، ویستۆتى كه‌عبه بڕوخێنێت، دوو زاناكه نه‌یانهێشتوه‌و وتویانه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دروستى كردووه‌و له‌سه‌ر ده‌ستى كۆتا پێغه‌مبه‌ر پله‌وپایه‌ى به‌رزى ده‌بێت، ئه‌ویش به‌گه‌وره‌ى زانیوه‌و ته‌وافى به‌ده‌وردا كردووه‌و په‌رده‌ى له ئاوریشم بۆ كردووه، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یه‌مه‌ن و خه‌ڵكى هه‌موویان موسڵمان بوونه‌و چونه‌ته سه‌ر دینى مو‌سا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ، پێش ناردنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به حه‌وت سه‌د ساڵ كۆچى دوایی كردووه، به شیعر وتویهتى: ئه‌گه‌ر بگه‌م به كۆتا پێغه‌مبه‌ر شوێنى ده‌كه‌وم و به‌رگرى لێده‌كه‌م، وه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (جوێن به توببه‌ع مه‌ده‌ن چونكه موسڵمان بووه) به‌ڵام له پاش مردنى (توببه‌ع) قه‌ومه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر بت په‌رستى و خواى گه‌وره له‌ناوى بردوون [ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ (١٤) ] هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانیوه بۆیه هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ریاندا، بۆیه با كافرانى قوڕه‌یشیش ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خواى گه‌وره تواناى هه‌یه ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى تر له‌ناو بدات.
Loading…
Loading…