Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Qaf — Ayah 38

50:38
وَلَقَدۡ خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٖ ٣٨
{دروستكردنی ئاسمان‌و زەوی لە شەش رۆژدا} [ وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِنْ لُغُوبٍ (٣٨) ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستمان كردووه‌ وه‌ تووشی هیلاكی و ماندوویه‌تی نه‌بووینه‌، كه‌ جووله‌كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ شه‌ش ڕۆژدا دروست كردووه‌، له‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ستی پێ كرد له‌ جومعه‌ ته‌واو بوو له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا پشووی دا، خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه.