Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Hadid — Ayah 12
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
57:12
يَوۡمَ تَرَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَسۡعَىٰ نُورُهُم بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَبِأَيۡمَٰنِهِمۖ بُشۡرَىٰكُمُ ٱلۡيَوۡمَ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ ١٢
{نورو روناكى باوه‌ڕداران له قیامه‌تدا} [ يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر پردى (صیرات) ئه‌بینی باوه‌ڕداران به پیاو و ئافره‌ته‌وه نوورو ڕووناكیه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ست و پێشیانهوهو به‌ڵای ڕاستیاندا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتابه‌كانیان به ده‌ستی ڕاستیان پێدراوه، وه پێیان ئه‌ووترێ: موژده بێ لێتان ئه‌مڕۆ خوای گه‌وره ئه‌تانخاته به‌هه‌شتانێك كه پڕه له باخ و باخات وه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و باخه‌كاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (به گوێره‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و نورو رووناكییان به گوێره‌ى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكیانه، هه‌یه نورو روناكییهكهى به ئه‌ندازه‌ى شاخێكه، وه هه‌یه به ئه‌ندازه‌ى دارخورمایه‌كه، وه هه‌یه به ئه‌ندازه‌ى پیاوێكه، وه كه‌مترینیان به په‌نجه گهورهكهوهیهتى) [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه هیچ بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێك له‌مه گه‌وره‌تر نیه.
Loading…
Loading…