Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Hashr — Ayah 22

59:22
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۖ هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ ٢٢
{ هه‌ندێك له‌ ناوه‌ جوانه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] زاتی پیرۆزی (اللَّه) ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت كه‌ ئه‌و خوایه‌ زانای نهێنی و په‌نهان و ئاشكراكانه‌و هیچ شتێكى لێناشاردرێته‌وه‌ [ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (٢٢) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌، یان وتراوه‌: (الرَّحْمَنُ) بۆ دونیایه‌ ڕه‌حم به‌ كافرو موسڵمانیش ئه‌كات (الرَّحِيمُ) تایبه‌ته‌ به‌ قیامه‌ت ڕه‌حمه‌كه‌ی له‌وێ تایبه‌ته‌ به‌ باوه‌ڕداران و له‌ قیامه‌تدا خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌ كافر ناكات.