Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 5

60:5
رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلَّذِينَ كَفَرُواْ وَٱغۡفِرۡ لَنَا رَبَّنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٥
[ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا ] ئەی پەروەردگار مەمانكە بە فیتنە بۆ كافران، واتە: بەدەستی ئەوان سزامان مەدەو ئەوان زاڵ مەكە بەسەرماندا, یاخود لەلایەن خۆتەوە سزامان بۆ مەنێرە تا كافران نەڵێن ئەگەر ئەمانە لەسەر حەق بوونایە چۆن خـوای گـەورە ئـاوا سـزای ئـەدان [ وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٥) ] ئـەی پـەروەردگـار لێمـان خـۆشبـە هـەر تۆ زۆر باڵادەست و بەعیززەت و كاربەجێ و دانای .