Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 2
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
62:2
هُوَ ٱلَّذِي بَعَثَ فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلُ لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ ٢
[ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە لەناو نەخوێندەوارەكاندا پێغەمبەرێكی لە خۆیان بۆ ناردن كە محمد بوو صلى الله علیه وسلم كە ئایەتەكانی خوای گەورەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، (بە عەرەب وتراوە نەخوێندەوار لەبەر ئەوەی پێشتر پێغەمبەریان بۆ نەڕۆیشتووە، یان خوێندەوارییەكی وایان نەبووەو خوێندەواریان كەم بووە) [ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وە پاكیان دەكاتەوە لە كوفرو شیرك و تاوان و ڕەوشتی خراپ، وە فێرە قورئان و سوننەتیان دەكات (الْكِتَابَ) واتە: قورئان (الْحِكْمَةَ) حیكمەتیش واتە: سوننەت, یاخود حیكمەت فێربوون و شارەزابوونە لە دین [ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢) ] هەر چەندە ئەمان لە پێشتردا لە گومڕاییەكی زۆر ئاشكرادا بوونە كە شەریك دانان بووە بۆ خوای گەورە وە تاوان و سەرپێچی بووە .
Loading…
Loading…