Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Munafiqun — Ayah 4
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
63:4
۞ وَإِذَا رَأَيۡتَهُمۡ تُعۡجِبُكَ أَجۡسَامُهُمۡۖ وَإِن يَقُولُواْ تَسۡمَعۡ لِقَوۡلِهِمۡۖ كَأَنَّهُمۡ خُشُبٞ مُّسَنَّدَةٞۖ يَحۡسَبُونَ كُلَّ صَيۡحَةٍ عَلَيۡهِمۡۚ هُمُ ٱلۡعَدُوُّ فَٱحۡذَرۡهُمۡۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُۖ أَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٤
مونافیقان قسەزانن [ وَإِذَا رَأَيْتَهُمْ تُعْجِبُكَ أَجْسَامُهُمْ ] وە كاتێك كە ئەیانبینی سەرسام ئەبی بە لاشەو شێوازیان كە شێوازیان جوانە [ وَإِنْ يَقُولُوا تَسْمَعْ لِقَوْلِهِمْ ] وە ئەگەر قسەیش بكەن گوێ لە قسەكەیان ئەگری، واتە: سەرنجت ڕائەكێشن لەبەر زمان پاراوی و زمان لووسی و ڕەوانبێژییان وەكو (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول)ى گەورەی مونافیقان [ كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُسَنَّدَةٌ ] بەڵام لە لاوازى و ترسنۆكیاندا وەك دارێكى كلۆرو ناوبۆش وان كە پاڵی دابێ بە دیوارێكەوەو خۆى رانەوەستێت، یان چۆن دارێك لە مەجلیسی پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دابنێیت هیچ تێناگات ئەوانیش ئاوان. مونافیقان ترسنۆكن [ يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ ] لە ترسنۆكیاندا هەموو دەنگێك یان شتێك روو بدات وائەزانن بۆ ئەوان هاتووەو دژی ئەوانە، یان ئایەتەكانی قورئان كە دائەبەزێ ئەزانن كە ئابڕووی ئەوان ئەبات [ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دوژمنی ڕاستەقینە ئەمانەن ئاگاداریان بە [ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٤) ] خوای گەورە بیانكوژێ و نەفرەتی خوای گەورەیان لێ بێت چۆن لە پاش ناسینى حەق لێى لائەدەن بۆ كوفر.
Loading…
Loading…