Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah At-Taghabun — Ayah 15

64:15
إِنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٞۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجۡرٌ عَظِيمٞ ١٥
[ إِنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ] بەڕاستی ماڵ و منداڵتان تاقیكردنەوەیەو خوای گەورە بەهۆی ماڵ و منداڵەوە تاقیتان ئەكاتەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتارى دەدا، ئیمامى (حەسەن و حوسێن) منداڵ بوون هاتن و دەكەوتن، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەسەر مینبەرەكەى دابەزى و هەڵیگرتن و لە پێش خۆى داینان و فەرمووى: (خواى گەورە راستى فەرمووە كە ماڵ و منداڵ تاقیكردنەوەن، ئەم دوو منداڵەم بینى دەڕۆیشتن و دەكەوتن خۆم بۆ نەگیرا تا وتارەكەم بڕى و هەڵمگرتن) [ وَاللَّهُ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (١٥) ] وە لە رۆژى قیامەت ئەجرو پاداشتێكی زۆر گەورە لای خوای گەورە هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی ماڵ و منداڵەوە تووشی تاوان نابن وە لە گوێڕایەڵی خوای گەورە لانادەن .