Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah At-Taghabun — Ayah 7

64:7
زَعَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَن لَّن يُبۡعَثُواْۚ قُلۡ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتُبۡعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلۡتُمۡۚ وَذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٞ ٧
[ زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا ] كافران بە گومانی خۆیان ئەڵێن: زیندوو بوونەوە نییەو زیندوو ناكرێینەوە. سوێند خواردن بە خواى گەورە [ قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: بەڵێ سوێند بێت بە پەروەردگارم بە دڵنیایی ئێوە زیندوو ئەكرێنەوە پاشان هەواڵتان پێ ئەدرێ بەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردووتانە وە سزا وەرئەگرن لەسەری [ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (٧) ] وە ئەمەیش لای خوای گەورە زۆر ئاسانە كە زیندووتان بكاتەوەو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بكات و سزاتان بدات، ئەمە سێیەم ئایەتە كە خواى گەورە فەرمان بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكات كە سوێند بخوات بە خواى گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە، ئایەتى یەكەم لە سوورەتى (یونس/ ٥٣) [ وَيَسْتَنْبِئُونَكَ أَحَقٌّ هُوَ قُلْ إِي وَرَبِّي إِنَّهُ لَحَقٌّ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٥٣) ]. ئایەتى دووەم لە سوورەتى (سەبەء/ ٣) [ وَقَالَ الذين كَفَرُواْ لاَ تَأْتِينَا الساعة قُلْ بلى وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ ].