Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah At-Tahrim — Ayah 12
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
66:12
وَمَرۡيَمَ ٱبۡنَتَ عِمۡرَٰنَ ٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتۡ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتۡ مِنَ ٱلۡقَٰنِتِينَ ١٢
مەریەمى دایكى عیسا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم [ وَمَرْيَمَ ابْنَتَ عِمْرَانَ الَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا ] وە نموونەی تر بۆ باوەڕداران (مەریەمی كچی عیمران) ى دایكی عیسا صلى الله علیه وسلم بوو كە داوێنی خۆی پاراست و كەسێكی داوێن پاك بوو [ فَنَفَخْنَا فِيهِ مِنْ رُوحِنَا ] خوای گەورە ئەمری كرد بە جبریل كە فووی كرد بە ملوانى كراسەكەی بەریدا وە بەو فووە حەملی بوو بە عیساو ڕوحمان كردە بەری (رُوحِنَا) مەبەست ڕوحی خوای گەورە نییە ئەو ئیزافەیە بۆ ڕێزو بەگەورە زانینە [ وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَاتِ رَبِّهَا ] وە مەریەم باوەڕی بە وشەو قەدەرو شەریعەتی خوای گەورە هەبوو [ وَكُتُبِهِ ] وە باوەڕی بە كتێبە ئاسمانیەكان هەبوو كە خوای گەورە بۆ پێغەمبەرانی دابەزاندبوو [ وَكَانَتْ مِنَ الْقَانِتِينَ (١٢) ] وە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە گوێڕایەڵ بوونە بۆ خوای گەورە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (لە پیاوان زۆر كەس كامڵ و تەواو بوونە، بەڵام لە ئافرەتاندا تەنها ئاسیەى خێزانى فیرعەون و مەریەمى كچى عیمران و خەدیجەى كچى خوەیلد كامڵ و تەواو بوونە، وە فەزڵ و گەورەیى عائیشە بەسەر ئافرەتاندا وەكو فەزڵى تەشریبى گۆشتە بەسەر سەرجەم خواردنەكاندا)، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تەحریم) والحمد لله.
Loading…
Loading…