Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah At-Tahrim — Ayah 6
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
66:6
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَأَهۡلِيكُمۡ نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلۡحِجَارَةُ عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ ٦
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] ئەی باوەڕداران خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن لە ئاگرێك كە سووتەمەنییەكەی خەڵكی و بەردە، یاخود بەردەكە مەبەست پێی بتەكانە، خەڵكیش ئەچێتە ئاگری دۆزەخ وە ئەو بتانەیش كە ئێوە ئەتانپەرستن و كردبووتانن بە خوای خۆتان هەمووی لە دۆزەخدا ئەبن بە سووتەمەنی بۆ ئێوەو ئاگری جەهەننەمی پێ خۆش ئەكرێ و ئێوەی پێ ئەسووتێنرێ, جا خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن لەو ئاگرە بەوەی پەروەردەیەكی جوانیان بكەن و فێرە دینیان بكەن و فەرمانیان پێ بكەن بە چاكەو ڕێگریان بكەن لە خراپە بۆ ئەوەی نەچنە ناو ئەو ئاگرەوە [ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ ] ئەو ئاگری دۆزەخە هەندێك مەلائیكەتى لەسەرە كە (زەبانیە)ن خوای گەورە تایبەت بۆ ئەوە دروستی كردوون كەسانێكی زۆر دڵ ڕەقن وە زۆر سەخت و توندو ترسناكن هیچ ڕەحم و بەزەییەك لە دڵیاندا نییە بەرامبەر بە دۆزەخییەكان [ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ ] وە هەر فەرمانێك كە خوای گەورە پێیان بكات ئەوان سەرپێچی فەرمانی خوای گەورە ناكەن [ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ (٦) ] وە هەر فەرمانێكیان پێ بكرێ لەلایەن خوای گەورە ئەوان لە كاتی خۆیدا ڕاستەوخۆ جێبەجێی ئەكەن .
Loading…
Loading…