Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Mulk — Ayah 12

67:12
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُم بِٱلۡغَيۡبِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٞ ١٢
[ إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ بِالْغَيْبِ لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ (١٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن به‌ زانسته‌وه‌ له‌ كاتی نهێنی و په‌نهاندا كه‌ چاوى كه‌سیان لێوه‌ دیار نیه‌ له‌ ترسى خواى گه‌وره‌ تاوان ناكه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن ئه‌مانه‌ لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌و خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێ، وه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ له‌ دونیادا، وه‌ له‌ قیامه‌تیشدا له‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا ده‌بن، وه‌ دواتر ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌.