Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Ma'arij — Ayah 11

70:11
يُبَصَّرُونَهُمۡۚ يَوَدُّ ٱلۡمُجۡرِمُ لَوۡ يَفۡتَدِي مِنۡ عَذَابِ يَوۡمِئِذِۭ بِبَنِيهِ ١١
[ يُبَصَّرُونَهُمْ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو خزم و دۆستێك خزم و دۆست و كه‌سی خۆی به‌ چاو ئه‌بینێ و كه‌س له‌ كه‌س ناشاردرێته‌وه‌،به‌ڵام كه‌سیان له‌گه‌ڵ كه‌سیاندا قسه‌ ناكه‌ن و له‌ یه‌كدى راده‌كه‌ن له‌به‌ر سه‌رقاڵى خۆیان و سه‌ختی ئه‌و ڕۆژه‌ [ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (١١) ] كه‌سی تاوانبار ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌نی ئاگری دۆزه‌خه‌ ئه‌زانێ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ خۆی بكڕێته‌وه‌و خۆی ڕزگار بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ منداڵه‌كانی، واته‌ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانی وه‌كو فیدیه‌ لێ وه‌ربگیرێ ئاماده‌یه‌ منداڵه‌كانی ببه‌خشێ ته‌نها خۆی ڕزگاری بێ.