Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Jinn — Ayah 10
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
72:10
وَأَنَّا لَا نَدۡرِيٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ أَمۡ أَرَادَ بِهِمۡ رَبُّهُمۡ رَشَدٗا ١٠
ئەدەبى جنییە موسڵمانەكان [ وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَنْ فِي الْأَرْضِ ] جنی و شەیتانەكان كە بەرز بوونەوە بۆ ئاسمان لە ئاسمانەوە نەیزەكی زۆریان تێگیراو سووتێنران، لە ئاسمانى (تائیف) ئاگرێكى زۆر بینرا، وە خەڵكى ترسان وایانزانی ئەهلی ئاسمان تیاچوونە, دەستیان كرد بە خێر كردن و ئازاد كردنى كۆیلەكانیان، بەڵام دواتر (عەبد یالێل بن عومەیر) وتی: هیچ شتێك نییە ئەمە لەبەر ئەوەیە كە لە مەككەدا محمد صلى الله علیه وسلم بووە بە پێغەمبەرو ئیتر جن و شەیتان بۆیان نییە بەرز ببنەوە بۆ ئاسمان، وە شەیتانەكانیش زۆر ترسان و هاتنە لای ئیبلیس و بۆیان باس كرد، ئەویش وتی: بڕۆن لە هەموو زەویەك مشتێك خۆڵم بۆ بێنن تا بۆنی بكەم, بۆیان هێناو ئەویش بۆنی كردو وتی: ئەمە لە مەككەدا پێغەمبەری ئاخر زەمان نێردراوە، وە ئیتر بۆتان نیە بەرز ببنەوە بۆ ئاسمان, وە حەوت جنى (نوسێبین)ى نارد بۆ مەككە بینیان پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نوێژ دەكات و لێى نزیك بوونەوەو موسڵمان بوون و وتیان: بەهۆی ئەم پاسەوانیە سەختەی ئاسمان كە پاسەوانی گیراوە نازانین ئایا شەڕ ویستراوە بۆ خەڵكی سەر ڕووی زەوی [ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا (١٠) ] یاخود خوای گەورە خێرو چاكەی بۆیان ئەوێت, (ئەمەیش ئەدەبی ئەو جنییە موسڵمانانەیە كە شەڕەكەیان نەدایە پاڵ خوای گەورەو وتیان: نازانین شەڕ ویستراوە بۆ خەڵكی سەر ڕووی زەوی یان خوای گەورە خێرو چاكەی بۆیان ئەوێ, خێرو چاكەیان دایە پاڵ خوای گەورە بەڵام شەڕەكەیان نەدایە پاڵ خوای گەورە).
Loading…
Loading…