Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Muzzammil — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
73:1
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمُزَّمِّلُ ١
سوورەتی (موززەممیل) (واتە: خۆداپۆشەر) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (موززەممیل) سورەتێكى سوورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتەكانى (١٠و ١١و ٢٠) نەبێت كە مەدەنین . ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (موززەممیل) (٢٠) ئایەتە. ٣- سورەتى (موززەممیل) زنجیرەى حەفتاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (موززەممیل) لە دواى سورەتى (قەلەم) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى لایەنێكى گرنگى ژیانى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ، لە گرنگى دان و خۆ یەكلاكردنەوەى بۆ عیبادەت و خوا پەرستى و ئەنجامدانى شەونوێژو خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز، بۆیە تەوەرەكانى سورەتەكە هەموى تایبەتە بە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَا أَيُّهَا الْمُزَّمِّلُ (١) ] سەرەتا كە جبریل هات بۆ لاى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ترساو گەڕایەوە ماڵەوەو فەرمووی: دامپۆشن، دامپۆشن، دوای ئەوە خوای گەورە فەرمانى پێى كرد ئەی ئەو كەسەی كە بە جل و بەرگ و پۆشاكەكانت خۆت داپۆشیوە، یان بە جێگاو بانەكانت بە شەو خۆت داپۆشیوە .
Loading…
Loading…