Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Muddaththir — Ayah 30
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
74:30
عَلَيۡهَا تِسۡعَةَ عَشَرَ ٣٠
{ده‌رگاوانانى دۆزه‌خ} [ عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ (٣٠) ] ئه‌و دۆزه‌خه نۆزده مه‌لائیكه‌ت له‌سه‌رین و ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، یاخود نۆزده پۆل له مه‌لائیكه‌ته‌كان ده‌رگاوانی دۆزه‌خن، كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی (ئه‌به‌لئه‌شه‌ده‌ین) كه ناوی (كیلده‌ی كوڕی ئوسه‌یدی كوڕی خه‌له‌ف) بوو وتی: ئه‌ی قوڕه‌یش ئێوه له‌و نۆزده مه‌لائیكه‌ته دوانیان بگرن و حه‌ڤده‌كه‌ی تریان بۆ من دانێن، (زۆر سه‌رسام بوو به‌خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌هێز بوو كه بچووایه‌ته سه‌ر پێسته‌ی مانگایه‌ك به ده كه‌س ڕایان بكێشایا له ژێری ده‌ریان نه‌ئه‌كرد تا پێسته‌كه پارچه پارچه ئه‌بوو)، (سوهه‌یلی) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م پیاوه بوو داوای له پێغه‌مبه‌رى خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - زۆرانبازی له‌گه‌ڵدا بكات، وه وتی: ئه‌گه‌ر لێمت برده‌وه ئیمانت پێ دێنم، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - لێی برده‌وه وه چه‌ند جارێك دای به زه‌ویدا به‌ڵام ئیمانی نه‌هێنا، هه‌روه‌كو چۆن (ڕوكانه‌ی كوڕی عه‌بد یه‌زیدی كوڕی هاشمی كوڕی موته‌ڵیب) ئه‌ویش زۆرانبازی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا كرد - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ویشی دا به زه‌ویدا، ئه‌م پیاوه وتی: حه‌ڤده مه‌لائیكه‌تیان بۆ من دانێن،
Loading…
Loading…