Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Insan — Ayah 15

76:15
وَيُطَافُ عَلَيۡهِم بِـَٔانِيَةٖ مِّن فِضَّةٖ وَأَكۡوَابٖ كَانَتۡ قَوَارِيرَا۠ ١٥
[ وَيُطَافُ عَلَيْهِمْ بِآنِيَةٍ مِنْ فِضَّةٍ ] وه‌ خزمه‌تكارانى به‌هه‌شت به‌سه‌ریاندا ئه‌گه‌ڕێن و خواردنه‌وه‌یان بۆ دێنن به‌و قاپ و گڵاس و كوپانه‌ی كه‌ له‌ زیوه‌ [ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا (١٥) ] وه‌ كوپه‌كانیش شوشه‌یه‌و له‌ زیوه‌، (ئه‌و نازو نیعه‌تانه‌ی له‌ به‌هه‌شتدا هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ى بۆ مرۆڤ داناوه‌، ئه‌مه‌ ته‌نها شتێكه‌ كه‌ له‌ دونیادا هاوشێوه‌ى نیه‌ وه‌كو (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ كه‌ زیو بێت و شوشه‌ بێت و ناوه‌وه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى دیار بێت).