Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah An-Naba — Ayah 3

78:3
ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ مُخۡتَلِفُونَ ٣
[ الَّذِي هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ (٣) ] كه‌ خۆیان تیایدا یان خه‌ڵكی تیایدا جیاوازن، هه‌یانه‌ ئیمانی به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، وه‌ هه‌یشه‌ پێی كافره‌، یاخود ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پێی قورئان بێ خۆیان له‌ناو خۆیاندا یه‌كده‌نگ نین له‌سه‌ر قورئان هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: قورئان جادووه‌، وه‌ هه‌یشیانه‌ ئه‌ڵێن: شیعره‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: فاڵچێتیه‌، وه‌ هه‌یانه‌ ئه‌ڵێن: په‌ندو به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌ی ئوممه‌تانی پێشتره‌.