Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Infitar — Ayah 6
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
82:6
يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِيمِ ٦
{چى مرۆڤى له‌خۆبایی كردووه؟} [ يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ (٦) ] ئه‌ی مرۆڤ چی تۆی له خشته بردووه به په‌روه‌ردگاری به‌ڕێزت، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی قورسه له‌و كه‌سانه‌ی كه له خشته براون و له ڕێگای ڕاست ده‌رچوونه، واته: ئه‌ى مرۆڤ چی وای لێ كردووى كه ڕووبه‌ڕووی چاكه‌ی خوای گه‌وره ببیته‌وه به تاوان و خراپه‌كاری، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌و سوێندی خوارد به خوای گه‌وره‌و فه‌رمووی: نه‌زانی و نه‌فامی مرۆڤه وای لێ كردووه كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌ی خوای گه‌وره بێته‌وه به تاوان و سه‌رپێچى، وه (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وه‌ی مرۆڤی له خشته بردووه ته‌نها بریتییه له شه‌یتان، یاخود وتراوه: ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك تاوانێك بكات خوای گه‌وره ڕاسته‌وخۆ سزای نادات ئه‌مه وای له مرۆڤ كردووه كه له خشته ببرێ و به‌رامبه‌ر به چاكه‌كانی خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی خراپ ئه‌نجام بدات، (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌سوه‌دی كوڕی شوره‌یق) دابه‌زیوه.
Loading…
Loading…