Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Buruj — Ayah 10

85:10
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُواْ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ ثُمَّ لَمۡ يَتُوبُواْ فَلَهُمۡ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمۡ عَذَابُ ٱلۡحَرِيقِ ١٠
خواى گەورە بانگى كافران دەكات بۆ تەوبە كردن [ إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا ] ئەو كەسانەی كە باوەڕدارانیان تاقیكردەوەو سووتاندیانن بە ئاگر وە پاشان تەوبەشیان نەكردو پەشیمان نەبوون لەو كارەیان كە باوەڕدارانیان سووتاند وتیان: یان ئەبێ بگەڕێنەوە بۆ پەرستنی پاشا یان ئەوەتا ئەتانسووتێنین هەڵبژاردەیەكی تریان پێ نەدان پاشان تەوبەیان نەكرد, (حەسەنی بەسری) ئەفەرمووێ: (تەماشای ئەم كەرەم و جودو ڕەحم و بەزەیی و ڕێزەی خوای گەورە بكەن ئەوان دۆستانی خوای گەورە ئەسووتێنن بە ئاگر, خوای گەورە بانگیان ئەكات و ئەفەرمووێ: وەرن تەوبە بكەن بۆ ئەوەی لێتان خۆش بم بەڵام ئەوان تەوبەیان نەكرد!!) [ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ] ئەمانە ئاگری دۆزەخیان بۆ هەیە، لەناو دۆزەخدا خوای گەورە تۆڵەیان لێ ئەسەنێ و بە ئاگری دۆزەخ ئەیانسووتێنێ [ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ (١٠) ] سەرەڕای ئەوە سزایەكی سووتێنەری تریشیان بۆ هەیە لەبەر ئەوەی سزای خوای گەورە هاوشێوەی كردەوەی مرۆڤە, لە دونیا ئەمان باوەڕدارانیان سووتاند خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت لە ئاگری جەهەننەمدا ئەیانسووتێنێ .