Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Buruj — Ayah 4
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
85:4
قُتِلَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡأُخۡدُودِ ٤
بەسەرهاتى هاوەڵانى چاڵەكە [ قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ (٤) ] (قُتِلَ) واتە: نەفرەتیان لێ بێ (أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ) ئەوانەی كە چاڵەكەیان هەڵكەندو ئاگرێكی گەورەیان تیادا كردەوەو باوەڕدارانیان تاقیكردەوە بەوەی كە ئەگەر هەر كەسێك لە موسڵمان بوونی پەشیمان نەبێتەوەو نەگەڕێتەوە بۆ پەرستنی پاشا ئەوە ئەیخەینە ناو ئەو ئاگرەو ئەیسووتێنین، كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەدرێژی چیرۆكەكەیانى باس كردووەو لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە، هەیە لە زانایانى تەفسیر ئەفەرموون: خەڵكى فارس بوونە، یاخود خەڵكی حەبەشە بوونە، یان بەنی ئیسرائیل بوونە، یان خەڵكی یەمەن بوونە، هەر شوێنێك لەمانە بێت پاشایەك هەبووەو خەڵكەكە لێی هەڵگەڕاونەتەوەو وازیان لە پەرستنی ئەو پاشایە هێناوەو بەتاك و تەنها خوای گەورەیان پەرستووە، ئەویش خەڵكەكەی بەو شێوازە تاقیكردۆتەوە كە ئەگەر نەگەڕێنەوە بۆ پەرستنی خۆم ئەبێ بچنە ناو ئەو ئاگرەوەو یەك یەك سووتاندوونی، تا ئافرەتێك منداڵێكی بچووكی پێ بووە لەبەر منداڵەكەی دوودڵ بووە بە ئیزنی خواى گەورە منداڵەكە هاتۆتە قسە و وتوویەتی: ئەی دایكە تۆ لەسەر حەقیت ئارام بگرەو خۆت هەڵدەرە ناوی ئەویش خۆی هەڵداوەتە ناوی .
Loading…
Loading…