Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ad-Duhaa — Ayah 11
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
93:11
وَأَمَّا بِنِعۡمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثۡ ١١
[ وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ (١١) ] وە ئەو نیعمەتانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوویت تۆ باسی بكەو با پێتەوە دیار بێت, نیعمەتەكان مەبەست پێی وەحی و قورئان و سەرجەم ئەو نیعمەتانەی ترە كە خوای گەورە پێی بەخشیووە: تۆ هەتیو و بێ باوك بوویت خوای گەورە پەنای دایت, وە فەقیرو هەژار بووی خوای گەورە دەوڵەمەندی كردیت, وە وێڵ و بێئاگا بووی هیچت نەئەزانی خوای گەورە فێری كردیت, تۆ با ئەم نیعمەتانەت پێوە دیار بێ و باسی بكە, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (وە هەر كەسێك سوپاسی كەم نەكات ئەوە سوپاسی زۆریش ناكات, وە هەر كەسێك سوپاسی خەڵكى نەكات سوپاسی خوای گەورەشی نەكردووە, وە باسكردنی نیعمەتی خوای گەورە شوكرانەبژێرییە، وە باس نەكردنی كوفرانەی نیعمەتە)، كە خوای گەورە نیعمەتێكى پێ بەخشیت باسی بكەو با پێتەوە دیار بێت، والله أعلم. بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (زوحا) والحمد لله.
Loading…
Loading…