Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Ad-Duhaa — Ayah 5
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
93:5
وَلَسَوۡفَ يُعۡطِيكَ رَبُّكَ فَتَرۡضَىٰٓ ٥
[ وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى (٥) ] وە پەروەردگارت لە قیامەتدا ئەوەندەت پێ ئەبەخشێ تا ڕازیت ئەكات لە نازو نیعمەت و لە شەفاعەتی هەرە گەورەو لە حەوزی كەوسەرو لەو پاداشتانەی كە بۆی داناویت ئەوەندەت پێ ئەبەخشێ تا ڕازیت ئەكات, (عبداللەی كوڕی عەباس) ئەفەرمووێ: ئەو كەنزانەی كە بە ئوممەتەكەی دەدرێت لە پاش خۆی كە وڵاتان فەتح ئەكرێ و ئەبێ بە موڵكی موسڵمانان ئەوانە نیشان پێغەمبەری خوا درا صلى الله علیه وسلم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم زۆر بەوە دڵخۆش بوو كە دینەكەی و موڵكی ئوممەتەكەی بەم شێوازە بڵاو ئەبێتەوەو ئەگاتە هەموو شوێنێك, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: (وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَى) نەك هەر ئەمەندە بەڵكو لە بەهەشتدا خوای گەورە هەزار هەزار كۆشكی بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بەخشیووە كە ئەكاتە یەك ملیۆن كۆشك لە هەر كۆشكێكدا ئەوەندەی كە پێویست بێ لە حۆرى و خێزان و خزمەتكار بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دانراوە (الصحيح المُسنَد) .
Loading…
Loading…