Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Bayyinah — Ayah 4

98:4
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَةُ ٤
[ وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَةُ (٤) ] وه‌ ئه‌هلی كتابیش له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و جیاوازی نه‌كه‌وته‌ نێوانیان ئیلا له‌ پاش ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ هه‌ندێكیان موسڵمان بوون وه‌ زۆربه‌یشیان موسڵمان نه‌بوون و له‌سه‌ر كوفرو شیركی خۆیان مانه‌وه‌ كه‌ ئه‌بوایه‌ هه‌موویان ئیمانیان پێ بهێنایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆیان وه‌ له‌ كتێبه‌كانی خۆیاندا هاتبوو وه‌ موژده‌یان پێدرابوو كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئاخیر زه‌مان دێت - صلی الله علیه وسلم - وه‌ هه‌ر كاتێك هات ئێوه‌ شوێنی بكه‌ون.