Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Fil — Ayah 1

أَلَمۡ تَرَ كَيۡفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصۡحَٰبِ ٱلۡفِيلِ ١
-ئەی پێغەمبەر- ئایا نازانیت پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەھە وھاوەڵەکانی کە خاوەنی فیلەکان بوون، کاتێک وویستیان کەعبە بڕوخێنن، (خاوەن فیلەکان گەلێکی گاوڕ بوون لە یەمەن بەسەرۆکایەتی ئەبرەھە ناوێک، وویستیان وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان بکەن وبەرەو شاری مەککە بڕۆن وکەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، بەڵام کاتێک کە گەشتنە مەککە اللە -تەعاﻻ- کۆمەڵێکی زۆر لە -باڵندەى ئەبابیل:طیر الأبابیل-ی ناردە سەریان وتەفرو تونای کردن).