Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Ghafir — Ayah 78

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلٗا مِّن قَبۡلِكَ مِنۡهُم مَّن قَصَصۡنَا عَلَيۡكَ وَمِنۡهُم مَّن لَّمۡ نَقۡصُصۡ عَلَيۡكَۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأۡتِيَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ فَإِذَا جَآءَ أَمۡرُ ٱللَّهِ قُضِيَ بِٱلۡحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ ٧٨
بەدڵنیاییەوە - ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ پێغەمبەرانێکی زۆرمان ڕەوانەکرد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان، بەڵام باوەڕیان پێنەکردن و بەدرۆیان دانان، وە ئەزیەت و ئازاریاندان، ئەوانیش ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ نەکردن و ئازار و ناڕەحەتیانەیان، چیرۆکی ھەندێک لەو پێغەمبەرانەمان بۆ گێڕاویتەوە، وە ھەندێکی تریشمان بۆ باس نەکردویت، ھیچ پێغەمبەرێک بەبێ ئیزن و مۆڵەتی اللە تەعالا ناتوانێت بەنیشانە و بەڵگەکانەوە بێت بۆ لای ھیچ گەل و ھۆزێک، بۆیە پێشنیاری بێباوەڕان بەوەی بەڵگە و نیشانە بێنن بۆ گەلەکانیان زوڵم و ستەمە و نابێت پێشنیاری لەو شێوەیە بکرێت، جا کاتێک فەرمانی اللە تەعالا بە ڕزگار کردن یان بەیەکلایی بوونەوەی نێوان پێغەمبەران و گەلەکانیان ھات ئەوا ئەو فەرمانی اللە تەعالا بەدادگەرانە دەبێت، بێباوەڕان لەناو دەبرێن و پێغەمبەرانیش ڕزگار دەبن، لە نێوەندەی یەکلایی بوونەوەی نێوان بێباوەڕان و پێغەمبەراندا ئەوانەی خەسارۆمەند و زیانبارن تەنھا ئەو خەڵکەن کە لەسەر باتڵ و ناھەقین، چونکە بەھۆی کوفر و بێباوەڕیەکەیانەوە خۆیان دووچاری ئەم سەرنجامە کرد.