Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Fussilat — Ayah 15

فَأَمَّا عَادٞ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّ وَقَالُواْ مَنۡ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةًۖ أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِي خَلَقَهُمۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗۖ وَكَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَجۡحَدُونَ ١٥
گەلی عادی ھود پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕییەکەیان بە اللە تەعالا بەناھەق خۆیان بەگەورە و زل زانی لە زەویدا، وە ستەمیان لەچوار دەوری خۆیان کرد، وە ھەڵخەڵەتان بەھێز و بازووی خۆیان و وتیان: کێ ھەیە لە ئێمە بەھێزتر بێت؟! بەخەیاڵی خۆیان ھیچ کەسێک نییە لەوان بەھێزتر بێت، پەروەردگاریش بەرپەرچی دانەوە و پێی فەرموون: ئایا ئەوانە نازانن و نابینن کە اللە تەعالا ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێنا و ئەو ھێز و بازووەی پێ بەخشیوون کە بووە بە مایەی یاخی بوونیان لەوان بەھێزترە؟! ئەوان بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەی ھود (سەلامی لێ بێت) بۆی ھێنابوون.