Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Fussilat — Ayah 37

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِ ٱلَّيۡلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُۚ لَا تَسۡجُدُواْ لِلشَّمۡسِ وَلَا لِلۡقَمَرِ وَٱسۡجُدُواْۤ لِلَّهِۤ ٱلَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ ٣٧
یەکێک لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر گەورەیی و دەسەڵات و تاک و تەنھایی خۆی، شەو و ڕۆژە کەبەدوای یەکتردا دێن و دەڕۆن، وە خۆر و مانگە، -ئەی خەڵکینە - سوژدە مەبەن بۆ خۆر و مانگ، بەڵکو تەنھا سوژدە بۆ ئەو خوایە ببەن کەبەدیھێناون، ئەگەر ئێوە بەھەق و ڕاستی تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن.