Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Fussilat — Ayah 39

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلۡأَرۡضَ خَٰشِعَةٗ فَإِذَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡهَا ٱلۡمَآءَ ٱهۡتَزَّتۡ وَرَبَتۡۚ إِنَّ ٱلَّذِيٓ أَحۡيَاهَا لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰٓۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ ٣٩
یەکێکی تر لە ئایەت و نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی و تاک و تەنھایی و دەسەڵات و توانای ئەو زاتە پیرۆزە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان لە ڕۆژی دواییدا، ئەوەیە زەوی دەبینیت وشک بووە و مردووە و ھیچ گژوگیا و ڕووەکێکی تێدا نییە، بەڵام کاتێک ئەو بارانە دەبارێنینە سەری جارێکی تر ئەکەوێتە جوڵە و جۆرەھا دانەوێڵە و ڕووەکی لێ دەڕوێت و بەرز دەبێتەوە بەھۆی ئەو تۆوەی تێدایە، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەویە وشک و برنگە مردووەی بەڕووەک و گژوگیا زیندوو کردەوە ھەر ئەویشە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و کۆیان دەکاتەوە بۆ حیساب و لێپرسینەوە لەگەڵ کردن، بەڕاستی ئەو بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە زیندوو کردنەوەی زەوی پاش مردنی، وە دەسەوسانیشی ناکات لە زیندووکردنەوەی مردووەکان لە گۆڕەکانیان.