Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Fussilat — Ayah 53

سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّۗ أَوَلَمۡ يَكۡفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٥٣
ئێمە لەمەودوا بەڵگە و نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خۆمان لە ئاسۆکانی زەوی و بوونەوەر پیشانی بێباوەڕانی قوڕەیش دەدەین، لەوەی اللە تەعالا دەیکاتەوە و فەتحی دەکات بۆ موسڵمانان، وە بەڵگە و نیشانەکانی خۆمانیان لە خودی خۆشیاندا پیشان دەدەین، بەفەتح کردن و ڕزگار کردنی شاری مەککە، تاوەکو بۆیان دەربکەوێت و گومان و دوودڵیان نەمێنێت کە ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا ئایا ئەو بەڵگانەیان بەس نییە کەوا ئەم قورئانە ھەق و ڕاستە بە شایەتی اللە تەعالا کە لایەن خۆیەوە ھاتووە؟! شایەتی دانی کێ بەئەندازەی شایەتی دانی اللە تەعالا گەورە و مەزنە؟! ئەوانە ئەگەر ھەق و ڕاستییان بوێت ئەوا شایەتی دانی پەروەردگاریان بەس دەبوو.