Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 11

فَاطِرُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ جَعَلَ لَكُم مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَمِنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ أَزۡوَٰجٗا يَذۡرَؤُكُمۡ فِيهِۚ لَيۡسَ كَمِثۡلِهِۦ شَيۡءٞۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡبَصِيرُ ١١
اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە ھەر لەخۆیشتان ھاوسەری بۆ بەدیھێناون و داناون، وە لە وشتر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و بزنیش نێر و مێیەکی بەدیھێناوە، تاوەک بۆ خزمەتی ئێوە زیاد بکەن و سوودیان لێ وەربگرن، بەھۆی زاووزێ و لەدایک بوونەوە زۆرتان دەکات، وە لە گۆشت و شیری ئەو ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتەیشدا ژیانی بۆ ڕەخساندون، هیچ شتێک لە ئەو ناچێت و هیچ شتێک بە شێوە و وێنەى ئەو نییە لە خوڵقێنراوەکانى، وئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسەی بەندەکانیەتی، وکاروکردەوەی بەندەکانی دەبینێت و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت و پاداشتیان لەسەر کار و کردەوە چاکە و خراپەکانیان دەداتەوە.