Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 15

فَلِذَٰلِكَ فَٱدۡعُۖ وَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَۖ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡۖ وَقُلۡ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَٰبٖۖ وَأُمِرۡتُ لِأَعۡدِلَ بَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمۡۖ لَنَآ أَعۡمَٰلُنَا وَلَكُمۡ أَعۡمَٰلُكُمۡۖ لَا حُجَّةَ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُۖ ٱللَّهُ يَجۡمَعُ بَيۡنَنَاۖ وَإِلَيۡهِ ٱلۡمَصِيرُ ١٥
بەپێی فەرمانی اللە تەعالا بانگەواز بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە بکە و بەردەوام و جێگیر و دامەزاروبە لەسەری، شوێن ھەواو ئارەزووی بەتاڵ و پڕوپووچیان مەکەوە، وە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت پێیان بڵێ: باوەڕم بە اللە تەعالا و بەو پەرتووک و کتێبانەیش ھێنا کە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکانی، وە ئەو زاتە پیرۆزە فەرمانی پێکردم کە من بەشێوەیەکی دادگەرانە حوکم و بڕیار بدەم لە نێوانتاندا، ئەو اللە یەی دەیپەرستم پەروەردگاری من و ھەموو ئێوەیشە، کار و کردەوەکانمان چاک بێت یان خراپ بۆ خۆمانە، وە کار و کردەوەکانی خۆیشتان چاک بێت یان خراپ ھەر بۆ خۆتانە، ئیتر گفتۆگو و دەمەقاڵێ لە نێوانماندا نەما دوای ئەوەی حوججە و بەڵگەکانتان بۆ ڕوون کرایەوە و دەرکەوتن، اللە تەعالا ئێمە و ئێوەش لە ڕۆژی دواییدا کۆ دەکاتەوە، وە گەڕانەوەیش لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ لای ئەوە، بە گوێرەی ئەوەی شایانمانە پاداشتمان دەداتەوە و تۆڵەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو کاتە ئیتر ڕاستگۆ و درۆزن لێک جودا دەکرێنەوە و دەردەکەون، وە ھەق و ڕاستیش لە باتاڵ و ناھەقی.