Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 24

أَمۡ يَقُولُونَ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗاۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخۡتِمۡ عَلَىٰ قَلۡبِكَۗ وَيَمۡحُ ٱللَّهُ ٱلۡبَٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلۡحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٢٤
یەکێک لە ئەو گومان و درۆیانەی بتپەرست و موشریکەکان ھەڵیدەبەستن ئەوەیە، دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە و دەڵێت لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە، اللە تەعالایش بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: ئەگەر بە دڵتدا ھاتبێت کە درۆیەک ھەڵبەستیت ئەوا بێگومان مۆرمان دەنا بەسەر دڵتدا، وە باتڵ و ناھەقمان دەسڕییەوە، وە تەنھا ھەق و ڕاستیم دەھێشتەوە، جا کاتێک کارەکە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە ئەو قورئانە وەحی و نیگای پەروەردگارە و بۆی ھاتووە، بێگومان اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بەوەی لە دڵی بەندەکانیدایە و ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە.