Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Ash-Shuraa — Ayah 50

لِّلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَٰثٗا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ ٤٩ أَوۡ يُزَوِّجُهُمۡ ذُكۡرَانٗا وَإِنَٰثٗاۖ وَيَجۡعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًاۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٞ قَدِيرٞ ٥٠
ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت و بێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ و کچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات و ھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم و زانست و کەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان و بێ دەسەڵات ناکات.