Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Az-Zukhruf — Ayah 32

أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ ٣٢
اللە تەعالا لە وەڵامیاندا دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەوان ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت دابەش دەکەن، تاوەکو بە ویست و ئارەزووی خۆیان بیدەن بەکەسانێک و کەسانێکی تریشی لێ بێ بەش بکەن، یان ئەوە اللە تەعالایە ئەو کارە دەکات؟! بێگومان ئەوە ئێمەین ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ئەوانمان لە دونیا لە نێواندا دابەش کردووە، ھەندێکیان دەوڵەمەند و ھەندێکی تریشیان ھەژار و نەدار، تاوەکو ھەندێکیان خزمەتی ھەندێکی تریان بکەن، وە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت بۆ بەندەکانی لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە لەو شتانەی ئەوان لە دونیادا کۆی دەکەنەوە.