Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 15

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ إِحۡسَٰنًاۖ حَمَلَتۡهُ أُمُّهُۥ كُرۡهٗا وَوَضَعَتۡهُ كُرۡهٗاۖ وَحَمۡلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهۡرًاۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِينَ سَنَةٗ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِيٓ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِيٓ أَنۡعَمۡتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَيَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَٰلِحٗا تَرۡضَىٰهُ وَأَصۡلِحۡ لِي فِي ذُرِّيَّتِيٓۖ إِنِّي تُبۡتُ إِلَيۡكَ وَإِنِّي مِنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ١٥
ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیزادمان کردووە و فەرمانمان پێداوە کە بە چاکی و بە جوانی مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکیدا بکات، تا لە ژیاندا ماون ، وە لە دوای مردنیشیان بەمەرجێک ناڕەزایی (اللە تەعالای) تێدا نەبێت، بە تایبەت لەگەڵ دایکیدا، چونکە بەپێستی سکی بەدەم ئازار و ناڕەحەتییەوە ھەڵی گرتووە، وە بەدەم ژان و ئێش و ئازارەوە بوویەتی، ماوەی لە سکدا بوون و شیرپێدانەکەی سی مانگی خایاندووە، کاتێك ئەگاتە تەمەنی ھەرە بەھێزی و ئەبێ بە چل ساڵ دەڵێت: (پەروەردگارا کۆمەکی و یارمەتیم بدە تا بە تەواوی سوپاسگوزاری ئەو ناز و نیعمەتانە بم کە ڕشتووتە بەسەر خۆم و دایک و باوکمدا، وە یارمەتیم بدە تا ئەو کردەوە چاکانە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم نەوەکانم چاک و چاکەکاربن، لەڕاستیدا من پەشیمانم لە گوناھەكانم وە بە دڵ گەڕاومەتەوە بۆ لای تۆ ، وە لە ئەوانەم کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت دەبم، و لە ڕیزی مسوڵمانان وئیماندارانم)