Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Ahqaf — Ayah 35

فَٱصۡبِرۡ كَمَا صَبَرَ أُوْلُواْ ٱلۡعَزۡمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسۡتَعۡجِل لَّهُمۡۚ كَأَنَّهُمۡ يَوۡمَ يَرَوۡنَ مَا يُوعَدُونَ لَمۡ يَلۡبَثُوٓاْ إِلَّا سَاعَةٗ مِّن نَّهَارِۭۚ بَلَٰغٞۚ فَهَلۡ يُهۡلَكُ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡفَٰسِقُونَ ٣٥
کەواتە - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرە و خۆڕاگربە لەسەر ئازاری ئەم کافرانە، وەک چۆن پێغەمبەرە ئولولعەزمەکان -خاوەن ورەی زۆر بەرز وزۆر ئارامگر لەسەر پەیامەکەیان- (نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسا) (سەلامی خوایان لێ بێت) خۆیان ڕاگرت و پەلەی ھاتنی سزای (اللە تعالی) یان بۆ مەکە، بێگومان ئەو سزایە سەرەنجام ھەر دێتە سەریان، ئەو ڕۆژەی کە ئەو پەپەیمانەى پێیان دراوە بێتە سەریان بەچاوی خۆیان ئەیبینن، لەبەر ناڕەحەتی و سەختی ئەو سزایە وا ئەزانن تەنھا سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە لەژیانی دونیادا، ھەر بۆیە ئەم قورئانەی کە نێردراوە بۆ (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پەیامێکی ڕاگەیاندنی بەھێزە بۆ مرۆڤـ و جنۆکەکان، جا ئیتر ئەو کاتە جگە لە کۆمەڵی تاوانباران کەس ڕیسوا و خەسارۆمەند نابێت کە لەڕێگای ڕاست دەرچوون بەهۆی کوفر وتاوانەکانیان.