Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Muhammad — Ayah 15

مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ فِيهَآ أَنۡهَٰرٞ مِّن مَّآءٍ غَيۡرِ ءَاسِنٖ وَأَنۡهَٰرٞ مِّن لَّبَنٖ لَّمۡ يَتَغَيَّرۡ طَعۡمُهُۥ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ خَمۡرٖ لَّذَّةٖ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنۡهَٰرٞ مِّنۡ عَسَلٖ مُّصَفّٗىۖ وَلَهُمۡ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغۡفِرَةٞ مِّن رَّبِّهِمۡۖ كَمَنۡ هُوَ خَٰلِدٞ فِي ٱلنَّارِ وَسُقُواْ مَآءً حَمِيمٗا فَقَطَّعَ أَمۡعَآءَهُمۡ ١٥
وێنەی ئەو بەھەشتەی کە (اللە تعالی) بەڵێنی بە دیندار و پارێزکاران و چاکەخوازان داوە - بە ئەنجام دانی ئەوەی داوای لێکردوون بە کردنی و دورکەوتنەوە لەوەی کەنەھی لێ کردوون - بەھەشتێکە کە چەندەھا ڕووباری تێدایە، کە ئاوەکەیان بەھیچ شێوەیەک بۆن و تامیان ناخۆش نەبووە و تێک نەچووە، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری شیری تێدایە، کە تامەکەی نەگۆڕاوە، وە ھەروەھا چەندەھا ڕووباری شەرابی تێدایە، کە ئێجگار تامیان خۆشە بۆ ئەو کەسانەی دەیخۆنەوە، بەبێ ئەوەی سەرخۆشیان بکات، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری ھەنگوینی ساف و پاڵفتەکراوی تێدایە، سەرەڕای ئەوانە ھەموو جۆرە میوەیەکیشیان بۆ ئامادەکراوە، زیاد لەوانەش دەکەونە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی (اللە تعالی) ، کە ھیچ تۆڵەیەکیان لێ ناکاتەوە، جا ئایا ئەو کەسە بەختەوەرانەی کە لەناو ناز و نیعمەتی بەھەشتدان، وەک ئەو کەسانە وان کە لەناو ئاگری دۆزەخدا ھەتا ھەتایە دەمێننەوە و ئاوی کوڵ بەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، کە ھێندە داخە ڕیخۆڵەیان دەپچڕێنێت.