Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Muhammad — Ayah 38

هَٰٓأَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تُدۡعَوۡنَ لِتُنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبۡخَلُۖ وَمَن يَبۡخَلۡ فَإِنَّمَا يَبۡخَلُ عَن نَّفۡسِهِۦۚ وَٱللَّهُ ٱلۡغَنِيُّ وَأَنتُمُ ٱلۡفُقَرَآءُۚ وَإِن تَتَوَلَّوۡاْ يَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓاْ أَمۡثَٰلَكُم ٣٨
ئەوەتا ئێوە داوای ڕێژەیەک بەخشینتان لێ دەکرێت لەپێناو (اللە تعالی) دا، داوای بەخشینی ھەموو ماڵ و سامانتان لێ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەتانە ڕەزیل و بەرچاو تەنگە و ئامادە نییە ھیچ ببەخشێت، ھەر کەس پیسکەیی بکا و ھیچ لە ڕێی (اللە تعالی) خەرج نەکات، ئەوە پیسکەییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بەوەی پاداشتی چاکەکانی لەدەست دەدات و بێبەش دەبێت لێی، چونکە (اللە تعالی) دەوڵەمەند و بێ نیازە وپێویستی بەخەرجکردنی ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن کە ھەژار و نەدارن، جا ئەگەر ئێوە پشت بکەنە ئەم ئاین و بەرنامەیە و کافر ببن و خەمی نەخۆن، (اللە تعالی) ئاینی خۆی هەر سەردەخات، بەڵکو ئێوە وەلا دەنێت و لەناوتان دەبات و کەسانێکی تری خەمخۆر و دیندار دێنێتە مەیدانەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە ئێوە نەچن و وەکو ئێوەش نەبن، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی)ن.