Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 15

سَيَقُولُ ٱلۡمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقۡتُمۡ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأۡخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعۡكُمۡۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُواْ كَلَٰمَ ٱللَّهِۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمۡ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبۡلُۖ فَسَيَقُولُونَ بَلۡ تَحۡسُدُونَنَاۚ بَلۡ كَانُواْ لَا يَفۡقَهُونَ إِلَّا قَلِيلٗا ١٥
- ئەی باوەڕداران - ھەر کاتێک ڕۆیشتن بۆ غەزایەک کە غەنیمەتی -دەستکەوتی جەنگی- تێدابێت - وەک غەزای خەیبەر - کە لەدوای ڕێکەوتنی حودەیبیە (اللە تعالی) پەیمانی پێدا بوون، ئەوانەی بۆ حودەیبیە نەھاتن و خۆیان کشاندەوە، پێتان دەڵێن: وازمان لێبێنن با لەگەڵتان بێین شتێکمان دەسبکەوێت، ئەوانە دەیانەوێت ئەوەی (اللە تعالی) بڕیاری لەسەر داوە بیگۆڕن، کە مەبەست لەو بڕیارەی (اللە تعالی) کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت ھەر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) تۆ بە ئەوانە بڵێ: نابێت ئێوە لەگەڵماندا بێن و بکەونە شوێنمان، ئەمە (اللە تعالی) بڕیاری داوە کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت تەنھا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لەحودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، لە وەڵامدا پێتان دەڵێن: ڕێگری کردنتان لێمان لەوەی بەشداربین فەرمانی (اللە تعالی) نییە، بەڵکو حەسوودیمان پێ دەبەن، نەخێر ئەوەی ئەوان وای دەبینن وانییە، بەڵکو ئەوان نە لە فەرمانی (اللە تعالی) تێدەگەن و نە لە قەدەغەکراوەکانی، تەنھا کەمێک نەبێت، بۆیە توشی تاوان و گوناهـ بوون.