Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 26

إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ وَكَانُوٓاْ أَحَقَّ بِهَا وَأَهۡلَهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٗا ٢٦
ئەوانەی کافر و بێباوەڕن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) دەمارگیری و توندڕەوییان خستۆتە ناو دڵ و دەروونی خۆیانەوە، کە دەمارگیرییەکی نەفامانەیە،کە ناھێڵێ ئادەمیزاد مل بۆ ڕاستی کەچ بکات، بەڵکو پەیوەستە بە ھەوا و ئارەزووەوە، ڕێگریان کرد لەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و ھاوەڵەکانی بچنە ناو شاری مەکكە لە ساڵی حودەیبیەدا، لەترسا وایان دەزانی کە بەو شێوەیە سەرکەوتوون بەسەریدا، بەڵام (اللە تعالی) ئارامی و ئاسودەیی داباراندە سەر دڵ و دەروونی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) و ئیمانداران، وە دڵخۆش بوون بە ڕێکەوتنەکە -حودەیبیە - وە دەرەنجامەکانی و توڕەیی خۆیان خواردەوە و ئارامیان گرت بەرامبەر کردەوەکانی موشریکەکان، (اللە تعالی) گفتی لە ئیمانداران وەرگرت کە پابەندی وشەی ھەق بن کە (لا إلە إلا اللە) یە، وە ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات، لەڕاستیدا ئەمان شایەنی ئەوە و خاوەنی ئەوە بوون، (اللە تعالی) ئاگادارە کە چ خێر و چاکەیەک لەدڵیاندا دەگوزەرێت، وە (اللە تعالی) ئاگای لەھەموو شتێك ھەیە و بەھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.