Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Fath — Ayah 29

مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗاۖ سِيمَاهُمۡ فِي وُجُوهِهِم مِّنۡ أَثَرِ ٱلسُّجُودِۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمۡ فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِۚ وَمَثَلُهُمۡ فِي ٱلۡإِنجِيلِ كَزَرۡعٍ أَخۡرَجَ شَطۡـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسۡتَغۡلَظَ فَٱسۡتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعۡجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلۡكُفَّارَۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنۡهُم مَّغۡفِرَةٗ وَأَجۡرًا عَظِيمَۢا ٢٩
موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەری (اللە تعالی) یە، وە ئەوانەش کە شوێنی کەوتن، توند و تیژن لەبەرانبەر بێباوەڕانی شەڕکەردا، وە لەنێو خۆشیاندا بە بەزەیی و بەسۆز و میھرەبانن، لەکاتی کڕنووش و سوژدەدا دەیانبینیت، کە داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوون و ڕەزامەندی (اللە تعالی) دەکەن، نیشانەی دڵپەروەریی و پەیوەست بوونی دڵیان بە (اللە تعالی) وە، بەھۆی سوژدە بردنەوە، لە ڕوخساریاندا دیارە، نمونەی ئەو ڕەوشتانەیان لە (تەورات) دا کە نێردراوە بۆ (موسا) (سەلامی خوای لێ بێت)، وە لە (ئینجیل) دا کە نێردراوە بۆ (عیسا ) (سەلامی خوای لێ بێت) بە شێوەی درەختێکە کە لقی زۆری لە ڕەگەوە لێ ڕوابێت و قەدەکەی ئەستوور بوو بێت و لەگەڵ لقەکانیدا یەکتریان تۆکمە و بەھێز کردبێت، بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی سەرسام بوونی ئەو کەسانەی کە ناشتوویانە، ھەروەھا ببێتە مایەی بوغز و کینە و خەفەت بۆ کافران و بێباوەڕان، بەهۆی ئەو ھێز و بەیەکەوە بوون و تۆکمەییەی کە ھەیانە، (اللە تعالی) گفتی داوە بەوانەی ئیمانیان ھێناوە بە (اللە تعالی) و کردەوەی چاکیان کردووە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە گوناھەکانیان خۆش ببێت و پاداشتێکی گەورەیان بداتەوە کە بریتییە لە (بەھەشت).